دادگا بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ 5 هەزار جوتیاری هەرێم خەرجبكرێت

دادگا بڕیاریدا 500 ملیار دینار بۆ 5 هەزار جوتیاری هەرێم خەرجبكرێت

دواجار دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافەی بەغداد بڕیاریدا بە خەرجكردنی پارەی گەنمی سێ‌ ساڵی جوتیارانی هەرێمی كوردستان.  

پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی رەسافە دوایین بڕیاری لەسەر سكاڵای جوتیارانی هەرێم دا كەلەبەرامبەر وەرنەگرتنی پارەی گەنمی ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 لەسەر وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق تۆماریان كردبوو. وتیشی،دوای 20 دانیشتن دادگا لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم سكاڵاكەی یەكلاكردۆتەوەو بڕیاریداوە بە خەرجكردنی 500 ملیار دینار  بۆ 5 هەزار جوتیاری هەرێم.

لەرابردوودا دادگای بەرایی رەسافە لەبەرژەوەندی سكاڵای جوتیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا، بەڵام لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە تانە لە بڕیارەكە درا.