دادگای عێراق سزای لەسێدارەدان بۆ 3 داعشی فەڕەنسی دەردەکات

دادگای عێراق سزای لەسێدارەدان بۆ 3 داعشی فەڕەنسی دەردەکات

دادگای عێراق بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشەوە، سزای لەسێدارەکان بۆ 3 کەسی بە رەگەز فەڕەنسی دەردەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری دوو لێپرسراوی دادوەریی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، دادگای عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ 3 فەرەنسی دەرکردووە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشەوە.

مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەم سێ تۆمەتبارە لەگەڵ 14 فەڕەنسی تردا لە چوارچێوەی 280 دیلی تردا کە پێکهاتبوون لە هاووڵاتی عێراقی و بیانی، لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە رادەستی عێراق کران.

لە عێراق هەزاران کەس بە گومانی پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشەوە دادگایی دەکرێن کە لە ناویاندا سەدان کەسی بیانی هەیە و هەتا ئێستاش، حکومەتی فەرەنسا رەتیدەکاتەوە ئەو تۆمەتبارانە لەگەڵ خێزانەکانیان وەربگرێتەوە.