دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی لە عێراق دەبێتە مانگانە

دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی لە عێراق دەبێتە مانگانە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لەمەودوا مووچەی خانەنشینانی عێراق بەشێوەی مانگانە دابەش دەکرێت.

"سامر زەیبان" ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، لیژنەکەیان لەگەڵ ئەحمەد جەلیل ساعدی بەڕێوەیەری دەستەی خانەنشینی نیشتمانی کۆبۆتەوە و تیایدا چەند دۆسیەیەک تاوتوێکراون و بریاڕدراوە لە ١ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە دابەشکردنی موچەی خانەنشینانی عێراق بکرێتە مانگانە لەبری دوو مانگ جارێک کە لە رابردوودا پەیڕەو دەکرا.