دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی 2019 دوا دەكەوێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی 2019 دوا دەكەوێت

دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك دوا دەكەوێت و بە پێی زانیارییەكانی كوردسات نیوزیش، رۆژی یەك شەممەی داهاتوو 7/4/2019 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی دووەمی 2019 دەكرێت و بە پێی ریزبەندی یەكەم وەزارەت مووچەی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت، ئەوەش لە كاتێكدایە وەزارەتی دارایی لە چەند مانگی رابردوودا دابەشكردنی مووچەی رێكخستبۆوە و هەموو 5ی مانگێك مووچە دابەش دەكرا.
هەر بە پێی زانیارییەكان بەهۆی ئەوەی 5ی ئەم مانگە بەر رۆژی هەینی دەكەوێت، بڕیاربوو مووچەی مانگی یەك چەند رۆژێك پێشبخرێت، بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هیچ راگەیەندراوێكی رەسمی سەبارەت بە هۆكاری دواكەوتنی مووچە و خشتەی نوێی مووچە بڵاونەكردۆتەوە.