خێزانە کوردەکان ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ موسڵ

خێزانە کوردەکان ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ موسڵ

نزیکەی دوو ساڵە خەلافەتی داعش لە موسڵ کۆتایی پێھێنراوە، بەڵام ئەو شارە ھێشتا لە رووی ئەمنییە بە رەوشێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بەجۆرێک بەشێکی زۆری ئاوارەکان ئامادە نین لە دوای رزگارکردنەوەی شارەکە بگەڕێنەوە.

پێش داگیرکرنی موسڵ لە لایەن تیرۆرستانی داعش یەک ملیۆن کورد لە پارێزگای نەینەوا دەژیان، بەڵام تا ئێستا ھیچ خێزانێکی کورد نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵەکانیان لە ناو شاری موسڵ و زۆربەی کوردەکانی ئەو شارە خانووەکانیان بۆ فرۆشتن داناوە. ھاوڵاتیانی شارەکە دەڵێن بەھۆی ناسەقامگیری  ئەمنییەوەیە نایانەوێت بگەڕێنەوە موسڵ.