خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا دەستیپێکرد

خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا دەستیپێکرد

ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی پارێزگار کردەوە.

گەلاوێژ عەلی ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاندوە، لەلایەن ئەنجومەنەوە دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا کراوەتەوەو لەمڕۆوە داواکارییەکان بۆ پۆستی پارێزگار لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەند لە ئەنجومەنی پارێزگا وەردەگیرێت.
سێ رۆژ دوای  رووداوەکەی ٢١ی ئادار کە کەڵەکێک لە رووباری دیجلەدا ژێرئاو کەوت و بەھۆیەوە ١٢٠ کەس خنکان، ئەنجومەنی نوێنەرانیش پارێزگاری نەینەواو جێگرەکانی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە.