خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری بێبەرامبەر پشکنین بۆ هاووڵاتیان دەکەن

خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری بێبەرامبەر پشکنین بۆ هاووڵاتیان دەکەن

لە ھەفتەیادی ڕۆژی جیھانی پەرستاراندا، خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا.

بۆ بەرز ڕاگرتنی ھەفتەیادی پەرستاران، لەشەواندا ماوەی 4 سەعات خوێندکارانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی، بێ بەرامبەر پشکنین بۆ ھاووڵاتیان دەکەن و ڕێنمایی تەندروستیشیان پێشکەش دەکەن بۆ خۆپاراستنیان لەو مەترسییانەی بەھۆی زۆر خۆریی یاخود شیرینی و خواردنی نا تەندرووستەوە ڕووبەڕووی ھاووڵاتیان دەبێتەوە. 

ئامانجی سەرەکیی خوێندکارانیش لەو کارە، وەرگرتنی ئەزموونی زیاترە لە بواری پەرستاریدا و ھۆشداریدانە بە ھاووڵاتیان بۆئەوەی ئاگاداری تەندروستییان بن.