خورما چارەسەرە بۆ چەند نەخۆشییەک هەرگیز نەتبیستووە

خورما چارەسەرە بۆ چەند نەخۆشییەک هەرگیز نەتبیستووە

خورما سوودێکی لەوە زیاتری هەیە کە زانراوە و وەک چارەسەرێکی پزیشکی بۆ زۆر کێشەی تەندروستی بەکاردێت و خواردنێک یاخود میوەیەکی زۆر باوە لە وڵاتانی جیهاندا بەتایبەت ئەو وڵاتانەی گەرمە و درەختی خورما بە شێوەیەکی سروشتی تێیدا دەڕوێت.

 

سوودەکانی خورما:

 

١- قەبزی ناهێڵێت.

٢- بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە.

٣- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکاتەوە.

٤- چارەسەرە بۆ کەم خوێنی و کەمی ئاسن.

٥- پەستانی بەرزی خوێن دادەبەزێنێت.

٦- چارەسەرە بۆ سکچوون.

٧- تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشتر دەکات.

٨- بۆ خانمانی دووگیان بەسوودە لەکاتی منداڵبووندا.

٩- ڕێگرە لە تووشبوون بە مایاسیری.

١٠- ڕێگرە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆلۆن.

١١- بەسوودە بۆ کۆئەندامی هەناسەدان.

١٢- دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و کانزا و ڤیتامینەکانی وەک پۆتاسیۆم و مس و مەنگەنیز و ڤیتامین B6.