خراپی رێگەوبانەکان ئاماری رووداوەکانی ھاتووچۆ زیادی کردوە

خراپی رێگەوبانەکان ئاماری رووداوەکانی ھاتووچۆ زیادی کردوە

لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا ١٠١ رووداوی ھاتووچۆ لە سنوری ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراوە بەوھۆیەشەوە ١٠ ھاووڵاتی گیانیان لە دەستداوە و ١٣٧ ھاووڵاتی تریش بریندار بوون.

وتەبێژی ھاتووچۆی راپەڕینیش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، پابەند نەبوونی شۆفێران بە رێنمایەکانی ھاتووچۆ و خراپی رێگەوبانەکان ھۆکاری سەرەکی رووداوەکانی ھاتوچۆن.