خانەوادەی یەکێک لە قوربانیان سەردانی ئاسایشیان کرد

خانەوادەی یەکێک لە قوربانیان سەردانی ئاسایشیان کرد

خانەوادەی یەکێک لەو قوربانیانەی کە بە دەستی گروپە تاوانکارییەکەی سلێمانی کوژرابوو سەردانی ئاسایشی سلێمانیان.

لەلایەن لیوا حەسەن نوری بەڕێوبەری ئاسایش پێشوازییان لێکرا کە مەبەست لە سەردانەکە سوپاسگوزاری هێزەکانی ئاسایش بوو.

تارقی بەقاڵ یەکێکبوو لەو قوربانیانەی لەلایەن گروپە تاوانکارییەکەوە کوژرابوو، دواتر ئەو گروپە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکران و دانیان بە تاوانەکەیاندانا.