خامنەیی: ترامپ دەمرێت

خامنەیی: ترامپ دەمرێت
رابەری باڵای شۆڕشی ئێران. لە وەڵامی کشانەوەو چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی نێوان وڵاتانی خۆرئاواو ئێران دەڵێت: ترامپ دەمرێت، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران دەمێنێتەوە.

ئایەتوڵا خامنەیی رابەری باڵای شۆڕشی ئێران، ئاماژەی بەوە کردووە کە زیاد لە ١٠ درۆ لە قسەکانی دوێنێ شەوی دۆناڵد ترامپ-دا  ھەبوو، کە ھەڕەشەی ھەم لە کوماری ئیسلامی و ھەم لە گەلی ئێرانی کردووە. 

رابەری باڵای شۆڕشی ئێران لە درێژەی قسەکانی دەڵێت: بەندە بە ناوی گەلی ئێرانەوە دەڵێم، تۆ کاری نابەجێ دەکەیت. 

خامنەیی ئەوەشی وتووە: پەیامێکێشی ئاڕاستەی ھەریەکە لە فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا کردووە کە دڵنیایی تەواو بدەن لە مانەوەی رێککەوتننامەکە، چونکە چیتر بەم شێوەیە رێککەوتنەکە بەردەوام نابێت. 

ئەوەشی وتووە: من تەنانەت باوەڕم بەو سێ وڵاتەش نییە، بۆیە پەیامێک ئاڕاستەی بەرپرسانی وڵاتەکەی دەکات و دەڵێت ئەگەر دەتانەوێت رێککەوتن بکەن، دڵنیایی تەواوەتی وەربگرن، ئەگەرنا ھەمووان ھەمان کاری ئەمریکا دەکەن.