حەوت ڕەفتار کە کردنیان بەفیڕۆدانی کاتە

حەوت ڕەفتار کە کردنیان بەفیڕۆدانی کاتە

لە ژیانی ڕۆژانەماندا چەندین دۆخ و سات و کەسی جیاواز ڕووبەڕوومان دەبێتە و کاریگەری دەکەنە سەر ڕەفتار و هەڵسوکەوت و بریارەکانمان، یاخود بەشێوەیەک گەورەبووین لەسەر کۆمەڵە ڕەفتار و کردەوەیەک ڕاهاتووین وادەزانین ئەو شتانە ئاساین و بەردەوامین لەسەر ئەنجامدانیان.

 

لێرەدا باس لە کۆمەڵە ڕەفتارێک دەکەین گەر ئەو ڕەفتارانە ئەنجام بدەیت ئەوا وەک بەفیڕۆدانی کات وایە و هیچ سوودێکیان نابێت بۆت، لەوانەش:

  1. پەیوەندیت لەگەڵ کەسێکدا هەبێت تەنها لەبەر ئەوەی هەست بە بێزاری یان تەنهایی دەکەیت.
  2. هەوڵدان بۆ چارەسەری کێشەی هەمووان.
  3. هەوڵدان بۆ بردنەوە یاخود سەرکەوتن لە هەموو گفتوگۆیەکدا.
  4. کردارێک بکەیت خۆت دڵت پێی خۆش نەبێت بەڵام تەنها بۆ دڵخۆشکردنی کەسانی تر بێت.
  5. بەردەوام گلەیی کردن لە شتێک لەکاتێکدا کە دەشتوانیت بیگۆڕیت.
  6. دروستکردنی هەندێک کێشەی خەیاڵی تەنها بۆ ڕاکردن لە کێشە ڕاستییەکانی خۆت.
  7. هەوڵدان بۆ ئەوەی کەسێک تۆی خۆشبوێت لەکاتێکدا بە ئاشکرا دیارە کە ئەوان تۆیان بۆ گرنگ نیە.