شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

شەش ڕێگای سروشتی بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددان

لەناو دەمی هەموو کەسدا بە شێوەیەکی سروشتی بەکتریا بوونی هەیە، بۆیە دەبێت بەردەوام دەم و ددانەکان بە پاکژی ببهێڵێنەوە چونکە دواتر ئەو بەکتریایانە لەگەڵ خواردندا کارلێک دەکات و دەبێتە پەڵە لەسەر ددانەکان و ئەمەش زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

 

چەند ڕێگایەک هەیە یارمەتی دەدات بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی سەر ددانەکان، جگە لە ددان شوشتن بە فلچە و هەویری ددان و پاککردنەوەی بە پەتی تایبەت بە ددانەکان.

 

  1. ئەلۆڤێرا: دەتوانیت جێڵی ئەلۆڤێرا لە ددانەکانت بخەیت و پاکی بکەیتەوە.

  2. پەنیر: خواردنی پەنیر پێش ژەمەکان ئاستی ترشەڵۆک هاوسەنگ دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پەڵە لەسەر ددانەکان.

  3. شیلک و تەماتە: بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان دانانی تەماتە و شیلک لەسەر ددانەکان بۆ ماوەی پێنج خولەک ددانەکان بەهێزتر دەکات و لە پەڵە دەیاپرێزێت.

  4. سۆدای هەویر: کەمێک لە سۆدای هەویر لەسەر فلچەی ددانەکەت دابنێ و وەک پاککەرەوەیەکی سروشتی کاردەکات.

  5. هەنجیر: جوینی هەنجیر یارمەتی پاککردنەوەی ددانەکان دەدات و پەڵەکان لادەبات، بۆ ئەم کارەش ٣-٤ هەنجیر بە هێواشی بجوو.

  6. توێکڵی پرتەقاڵ: ئەم توێکڵە بە ددانەکانتدا بهێنە شەوان پێش نووستن سوودێکی زۆر دەبەخشێت.