حەوت خۆراك دەتپارێزێت لە توشبوون بە خەڵەفان

حەوت خۆراك دەتپارێزێت لە توشبوون بە خەڵەفان

خەڵەفان کەمبوونەوەی چالاکی مێشک و یادەوەریە ، بەنزیکەیی ٥٠ ملیۆن کەس لە جیهاندا دووچاری خەڵەفان بوون، ساڵانەش ١٠ میلیۆن حاڵەتی نوێ زیاد دەکات .

بە پێی دواین توێژینەوە زانستیەکان سیستمی خۆراك کاریگەری لەسەر چالاکی مێشک و توشبوون بە خەڵەفان هەیە .

خواردنی حەوت خۆراك پارێزگاری لە تەندروستی مێشك و ڕێگری لە توشبوون بە خەڵەفان دەکەن ، لەوانەش:

  1. ماسی : خواردنی ژەمێك ماسی لە هەفتەیەکدا سوودێکی زۆر بە مێشك دەگەیەنێت .

  2. توو و شلیك : توو و شلیک بڕێکی زۆر ماددە دژە ئۆکسیدەکانیان تێدایە بەوەش ڕێگری لە پوکانەوەی خانەکانی مێشك دەکەن .

  3. چەرەس : ڕۆژانە خواردنی ٣٠ ملیگرام چەرەس ڕێگرە لە توشبوون بە خەڵەفان ، لەگەڵ ئەوەشدا چەرەس سەچاوەیەکی دەوڵەمەندی پڕۆتینە.

  4. گەڵا سەوزەکان : گەڵا سەوزەکان وەك سپێناغ و سڵق پوکانەوەی خانەکانی مێشک دوادەخات .

  5. ڤیتامین (B) : خواردنی ڤیتامین بی سوودێکی زۆر بە مێشک و جەستە دەگەیەنێت .

  6. کوپێک کاکاو : خواردنەوەی کوپێك کاکاو کاریگەری لەسەر دەمارەکان هەیە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە نوێبوونەوەی دەمارە خانەکان .

  7. ئەڤۆکادۆ : یەکێکە لە خواردنە بەسوودەکان و دەوڵەمەندە بە چەوری بەسود بۆ مێشک .

خواردنی ئەو حەوت خۆراكە بەتەنها بۆ مێشک بە سوود نین بەڵکو سوود بەتەواوی ئەندامەکانی جەستە دەگەیەنن.