حەلبوسی رەخنە لە عادل عەبدولمەهدی دەگرێت

حەلبوسی رەخنە لە عادل عەبدولمەهدی دەگرێت

"محەمەد حەلبوسی" سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە تەواو نەكردنی كابینەی حكومەت، رەخنە لە "عادل عەبدولمەهدی" سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگرێت.

"حەلبوسی" لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشبینی ئەوەی دەكرد لە وەرزی یاسادانانی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران، "عەبدولمەهدی" ناوی كاندیدەكانی وەزارەتە بەتاڵەكان رەوانەی پەرلەمان بكات، بەڵام بە شێوەیەكی رەسمی هیچ ناوێكی رەوانە نەكردووە. وتیشی پڕنەكردنەوەی وەزارەتە ئەمنییەكان گرفت دروست دەكات و پێویستە كوتلە سیاسییەكان لە ماوەیەكی دیاریكراودا ئەو پرسە یەكلابكەنەوە.
"حەلبوسی" راشیگەیاند پڕنەكردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەكان و بەڕێوەبردنیان بەشێوەی وەكالەت رەتدەكەنەوە و بەپێویستیشی زانی سەرۆك وەزیرانی عێراق خۆی كاندیدەكان دیاری بكات و ئەو پرسە لە دەستی كوتلە سیاسییەكان نەهێڵێتەوە.