حەسەن نەسروڵا: ڕێککەوتنمان لەگەڵ داعش زیانی بۆ عێراق نابێت

حەسەن نەسروڵا: ڕێککەوتنمان لەگەڵ داعش زیانی بۆ عێراق نابێت
(حەسەن نەسروڵا) ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان عێراقییەکان دڵنیا دەکاتەوە  کەرێککەوتنەکەیان لەگەڵ داعش بەھیچ شێوەیەک زیانی بۆ عێراق نابێت.
حەسەن نەسروڵا لەراگەیەندراوێکی رەسمیدا ئاماژەی بەوەکرد، عێراقییەکان مافی خۆیانە نیگەران بن لەو رێککەوتنەی لەنێوان حزبوڵاو داعش کراوە، بەڵام وردەکاری رێککەوتنەکە بەو شێوەیە نییە کەئەوان لێی تێگەیشتوون و پێویستە ئەوەش بزانن کەتەواوی عێراقییەکان بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە چەندە دووژمنی داعشن، حزبوڵاش ئەوەندە دووژمنی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیە، واتە ھەردوولا یەک دووژمنیان ھەیە کەئەویش داعشە.
راشیگەیاندوە، بەپێی رێککەوتنەکە (٣١٠) تیرۆریستی داعش لەسەر سنوورەکانی نێوان لوبنان و سوریا کەھەر لەناو خاکی سوریان، دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەکی سەر بەپارێزگای دیرزور لەسوریاو بەھیچ شێوەیەک لەعێراق و سنوورەکانی نزیک نابنەوە، بەڵکو ئەو تیرۆریستانەی دەگوزارێنەوە، دەبرێنە ناوچەیەک کەسوپای سوریای لێیە نەک سەر سنوورەکانی عێراق.