حەدیسی : ھەرێم و بەغداد لەسەر رێز گرتنی دەسەڵاتە دەستورییەکانی یەکتر رێککەوتون

حەدیسی : ھەرێم و بەغداد لەسەر رێز گرتنی دەسەڵاتە دەستورییەکانی یەکتر رێککەوتون
وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند/ ھەرێم و بەغداد لەسەر ئەوە رێکەوتون کە ھەریەکەیان رێز لە دەسەڵاتە دەستورییەکانی یەکتر بگرن .
"سەعد حەدیسی " وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە ، وەفدی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ "حەیدەر عەبادی " سەرۆک وەزیر لە داڤۆس رێک کەوتون لەسەر ئەوەی بەردەوامی بدەن بە کاری لیژنە ھاوبەشەکان بۆ گەیشتن بە لێک تێگەیشتنی گونجاو لەبارەی دۆسێی نەوت و دەروازە سنورییەکان و فرۆکەخانەکان و رێشکەوتون لەسەر ئەوەی کە ھەر یەکەیان رێز لە دەسەڵاتە دەستورییەکانی یەکتر بگرن .
حەدیسی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە ھەر دوو لا لەسەر یەکلایی کردنەوەی دۆسێی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم رێکەوتون دوای وردبینی کردنی ژمارەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە لایەن دیوانی چاودێری دارایی فیدرالییەوە .