حکومەتی ھەرێم دەستیکردووە بە پێدانەوەی قەرزی بەڵێندەران

حکومەتی ھەرێم دەستیکردووە بە پێدانەوەی قەرزی بەڵێندەران

حکومەتی ھەرێم دەستیکردووە بە پێدانەوەی قەرزی بەڵێندەران و لە 6 مانگی رابردوودا، زیاتر لە 250 پڕۆژە لە سنووری سلێمانی و ھەڵەبجە کەوتونەتەوە بواری جێبەجێکردن. 

پێشەوا محەمەد، سەرۆکی لقی یەکێتیی بەڵێندەران لە سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوای دانەوەی قەرزەکان، حکومەتی ھەرێم تەنیا 25%ی قەرزی بەڵێندەرانی لا ماوە و چاوەڕێی وەرگرتنەوەی دەکەن. 

وتیشی: لەگەڵ پێدانەوەی قەرزی بەڵێندەران، پڕۆژەکان بەگەڕدەخرێنەوە و ھەلی کار لە ناوخۆی ھەرێم زیاد دەکات.