حکومەتی عێراق 400 ملیۆن دیناری رەوانەی ھەرێم کردووە

حکومەتی عێراق 400 ملیۆن دیناری رەوانەی ھەرێم کردووە

بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، بڕی 400 ملیۆن دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی ھەرێمی کوردستان کرا و رۆژی یەکشەممەش دابەش دەکرێت.

تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواکانی موڵکداریی رایگەیاند: بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ھاووڵاتیانەی لەسەردەمی رژێمی پێشووی عیراق موڵکەکانیان دەستی بەسەرداگیراوە و لەدەستیانداوە، داوایان پێشکەش بە لیژنەی دادوەریی دەستەکەیان لە شارەکانی ھەرێم کردووە و ئێستاش لە قۆناغی کۆتاییدایە و قەرەبوو دەکرێنەوە. 

وتیشی: 150 کەس سوودمەند دەبن لەو قەرەبووکردنەوەیە.

بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی داواکانی موڵکداریی ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی ئەو ھاووڵاتییانە، بڕی 400 ملیۆن دینار لە بەغدادەوە گەیشتووەتە ھەرێم و رۆژی  یەکشەممە 4/14، پارەکە بەسەر ئەو ھاووڵاتییانەدا دابەش دەکرێت.