حکومەتی بەریتانیا ھاوکارییە داراییەکانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا راگرت

حکومەتی بەریتانیا ھاوکارییە داراییەکانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا راگرت
حکومەتی بەریتانیا ھاوکارییە داراییەکانی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا راگرت.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تایمزی بەریتانیی ، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانی ھاوکاری دارایی بۆ پرۆژەی " ئاجاکس"  راگرتووە کە ئامانج لێی ھاوکاریکردنی پۆلیسی مەدەنی ئەو ناوچانەی سوریا بوو کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی میانرەوی سوریاوە کۆنترۆڵ کراونەتەوە ، ھۆکارەکەشی گەڕێندراوەتەوە بۆ ئەوەی کە برێکی زۆر لەو  ھاوکارییە داراییە لەماوەی رابردوودا گەیشتۆتە توندڕەوەکان.
پرۆژەی "ئاجاکس" لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە بە ھاوکاری بەریتانیا و ژمارەیەک دەوڵەتی تر دەستیپێکردووە کە ئامانج لێی ھاوکاریکردنی پۆلیس و سوپای ئازادی سوریا بووە لە ئدلب و حەلەب ،حکومەتی بەریتانیاش نزیکەی ١٣ ملیار جونیەی ئیتستەرلینی بۆ پرۆژەکە دابین کردووە .