جەبار یاوەر: هاوکاریی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

جەبار یاوەر: هاوکاریی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

سەرەڕای بریاڕی راگرتنی مەشپێکردنی سوپای عێراق، بەڵام ھاوکاریی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.

جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، بە کوردسات نیوزی  راگەیاند: بریارەکەی ئەمریکا و ئەڵمانیا و ھۆڵندا تەنیا مەشقە سەربازیەکان ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو سێ وڵاتە سەرجەم چالاکیە دبلۆماسی و سیاسیەکانیشیان راگرتووە، ئەوەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتیی ھاووڵاتییەکانیان لەگرژیەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.

جەبار یاوەر روونیشی کردەوە، ھاوکاریی ئەمریکا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی ئەو بریارەدا نییە و ناردنی ھاوکاریەکان کارێکی بانکیە. 

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا رایگەیاند: بەهۆی ئاڵۆزبوونی ناوچەکەوە مەشقپێکردنی سوپای عێراقی راگرتووە و هۆڵەنداش ئاماژەی بەوەکرد کە ئەرکەکانی لە عێراقدا رادەگرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش بریاری داوە ژمارەیەک کارمەندی لە نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنێتەوە.