جیاوازی نێوان زۆری کێش و زۆری چەوری ئاشکرابوو

جیاوازی نێوان زۆری کێش و زۆری چەوری ئاشکرابوو

 

جیاوازی نێوان زۆری کێش و زۆری چەوری دوو بابەتی تەندروستین کە هەریەکەیان کاریگەری خراپی لەسەر جەستەی مرۆڤ هەیە .

زۆری چەوری چییە؟

زۆری چەوری کێشەیەکی تەندروستی مەترسیدارە و کۆبوونەوەی چەورییە لە دەوروبەری ئەندامەکانی جەستە وەك جگەر، دڵ ، خوێنبەرەکان و زیادبوونی چەوری لە خوێندا.
ئەوەش دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵ.

زۆری کێش چییە؟

زیادبوونی کێش کۆبوونەوەی چەورییە لە دەوروبەری ماسولکەکان و ژێر پێست.

 

چەندین هۆکار وادەکەن کێشی جەستە زیاد بکات وەك:

  • هۆکاری بۆماوەیی

  •  زۆر بەکارهێنانی خوێ

  • توشبوون بە خەمۆکی

  •  زۆرخۆری

  • خواردنی ژەمە خێراکان

  • بەکارهێنانی درمانی دژە سکپڕیەکان لە ژناند

  • بەکارهێنانی هەندێك دەرمان وەك (ئەنسۆلین و کۆرتیزۆن)

  • توشبوون بە غوددەی دەرەقی

  • بەساڵاچوون

  • ئەنجام نەدانی وەرزش

 

چەند ڕێگایەك هەیە بۆ ڕزگاربوون لە هەردوو جۆری چەورییەکە:

  1. وەرزشکردن.

  2. ڕۆژانە خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو.

  3. دوورکەوتنەوە لە خواردنی ژەمە خێراکان.

  4. خواردنی بڕێکی زۆر سەوزە و میوە لە ژەمەکاندا.