جووتیاران بە نرخێکی کەم گەنمەکەیان لە بازاڕدا ساغ دەکەنەوە

جووتیاران بە نرخێکی کەم گەنمەکەیان لە بازاڕدا ساغ دەکەنەوە

جوتیاران دروێنەی بەرھەمەکانیان دەستپێکردووە، سەرەڕای زۆریی بەرھەمیش، جووتیاران بۆ ساغکردنەوەی گەنمەکانیان پەنا بۆ بازاڕی رەش دەبەن و بە نرخێکی کەم دەیفرۆشنەوە، چونکە تا ئێستا دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم نەکراوەتەوە، ھەروەھا متمانەشیان بە حکومەت و وەزارەتی بازرگانیی عێراق نییە، چونکە پارەی گەنمی چەند ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.