تەھا عەبدولسەلام: ئابووریی عێراق تەنھا پشتی بە یەک کەرت بەستووە

تەھا عەبدولسەلام: ئابووریی عێراق تەنھا پشتی بە یەک کەرت بەستووە

تەھا عەبدولسەلام، بەڕێوەبەری بۆرسەی عێراق رایگەیاند: بۆ بنیاتنانی ئابوورییەکی سەرکەوتوو نابێت تەنھا پشت بە یەک کەرت ببەسترێت.

تەھا عەبدولسەلام، لە دووەمین رۆژی شەشەمین دیداری سلێمانیدا، لە پانێلێکدا سەبارەت بە گرنگیی وەبەرھێنانی بیانی و گەشەدان بە کەرتی تایبەت رایگەیاند: ئابووریی عێراق بەشێوەیەکی باش گەشەی کردووە، پێویستە ھەمووان لە چۆنێتیی گەشەدانی ئابووری ھۆشیار بکرێنەوە، چونکە بە یەک لایەن ناکرێت. 

وتیشی: یەکێک لەو گرفتانەی عێراق رووبەڕووی بووەتەوە ئەوەیە کە بەرێژەی 85% بۆ 90% تەنھا پشت بە نەوت و گاز دەبەستێت وەک سەرچاوەیەکی داھات، ھیچ کام لە بانکەکانی وڵاتیش ئەزموونی تەواویان نییە و پێویستە کاری جددیتر بکرێت بۆ راکێشانی سەرنجی وەبەرھێنەرانی دەرەوە.