تەقینەوەیەک لە دەروازەیەکی سنووریی تورکیا و سوریا روویدا

تەقینەوەیەک لە دەروازەیەکی سنووریی تورکیا و سوریا روویدا

تەقینەوەیەک لەسەر سنووری نێوان تورکیا و سوریا روویدا و بەو ھۆیەشەوە ٣ سەربازی تورکیا کوژراون و چوار ھاووڵاتیی مەدەنی برینداربوون.

سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕایانگەیاند: ئێوارەی رۆژی سێشەممە تەقینەوەیەک لە دەروازەی سنووریی کیلس کە دەکەوێتە نێوان تورکیا و سوریا روویداوە و بەو ھۆیەشەوە سێ سەربازی تورکیا گیانیان لەدەستداوە چوار ھاووڵاتیی مەدەنیش برینداربوون.

تائێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.