تیرۆریستانی داعش پەلاماری پاسەوانی سنووری خانەقینیان دا

تیرۆریستانی داعش پەلاماری پاسەوانی سنووری خانەقینیان دا

تیرۆریستانی داعش پەلاماری لیوای ھەشتی پاسەوانی سنووری خانەقینیان دا و بەھۆیەوە دوو پۆلیس بوونە قوربانی.

شەوی رابردوو ژمارەیەک تیرۆریستی داعش پەلاماری پەلاماری لیوای ھەشتی پاسەوانی سنووری خانەقینیان دا، لەوبارەیەوە عەمید بەکر چاوشین، فەرماندەی لیوای ھەشتی پۆلیسی پاسەوانی سنوور لە قەزای خانەقین بەکوردسات نیوزی راگەیاند: پەلامارەکە نزیکەی سەعات ١١ی شەوی رابردوو ئەنجامدراوە و تیرۆریستان ھێرشیانکردووەتە سەر بازگەی یەکەمی لیواکەمان و لەئەنجامدا پۆلیسێک شەھیدبوو و پۆلیسیکی تریش بریندارە.

وتیشی: دوابەدوای پەلامارەکە تیرۆریستان ناوچەکەیان جێھێشتووە و ھەڵاتوون.

پێشتریش لە ٢٧ی کانوونی دووەم، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش زنجیرەیەک پەلاماریان بۆسەر خانەقین ئەنجامدا، بەڵام ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیان گەیشتنە خانەقین و رەوشی ئەمنیی شارەکەیان کۆنترۆڵکردەوە.