تۆبزاوا لەساڵی 1988 پێگەی جیاكردنەوەی ئەنفالكراوان بووە 

تۆبزاوا لەساڵی 1988 پێگەی جیاكردنەوەی ئەنفالكراوان بووە 

لەساڵی 1988 دوای راپێچكردنی ئەنفرالكراوان لەناوچە جیاجیاكانی گەرمیانەوە بۆ كەركوك، رژێمی بەعس كەس و كاری ئەنفالكراوانی لەسەربازگەی تۆبزاوای خوارووی شاری كەركوك لەیەكتر جیاكردۆتەوە ، دوای تێپەربوونی 31 ساڵ بەسەر كارەساتی ئەنفالدا هێشتا ئەو هۆڵانە لەتۆبزاوا ماونەتەوە كەرژێمی بەعس ئەنفالكراوانی تیا لەیەكتر جیاكردوەتەوە و هۆڵەكان هێمای زوڵم و زۆرداری بەعسیان پێوە دیارە  ، هاوڵاتیانی كەركوك و كەس و كاری ئەنفالكراوان بەگشتی داوا دەكەن  ،  تۆبزاوا  بكرێتە سومبولێك بۆ كارەساتی  ئەنفال و مۆنۆمێنتێكیش لەو شوێنە دروست بكرێت.