توێژینەوەیەک: لە پلەی گەرمیی بەرزدا ژنان لە پیاوان باشتر کاردەکەن

توێژینەوەیەک: لە پلەی گەرمیی بەرزدا ژنان لە پیاوان باشتر کاردەکەن

لەتوێژینەوەیەکی نوێدا سەبارەت بە کاریگەریی پلەکانی گەرما لەسەر توانای کارکردنی ژنان و پیاوان دەرکەوتووە، لەپلەی گەرمیی بەرزدا ژنان لە پیاوان باشتر کاردەکەن.

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەڵمانی کە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، مێشکی ژنان لە پلەی گەرمیی بەرزدا باشتر کار دەکات، بە بەراورد بە مێشکی پیاوان کە بە پێچەوانەوە لە پلەی گەرمیی نزمدا باشتر کاردەکات.

لە توێژینەوەکەدا تاقیکردنەوە لەسەر توانای 500 ژن و پیاو لە بەجێگەیاندنی زنجیرەیەک ئەرک لە پلە جیاوازەکانی گەرمادا کراوە و ئەوە روونکراوەتەوە، ژنان لە پلەی گەرمیی بەرزدا رۆڵێکی باش دەبینن لە ئەرکە ژمێریاری و زاراوەییەکاندا، بەڵام بۆ پیاوان بە پێچەوانەیە.

لەتوێژینەوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، شوێنی کارکردنی جیاواز لەنێوان ھەردوو رەگەز لەوانەیە بتوانێت توانای بەرھەم زیاد بکات لە رێگەی کۆنتڕۆڵکردنی پلەی گەرمیی ئامێرەکانی ساردکەرەوە.

دەرئەنجامی ئەو توێژینەوەیەش ئەوە دەردەخات کە ژنان بۆ شوێنی کارکردن کە پلەی گەرما تیایدا نزم بێت بەردەوام جلوبەرگی زیادە دەپۆشن، بەڵام پیاوان لە پلەی گەرمیی بەرزدا بێزار دەبن و بەردەوام داوای کەمکردنەوەی پلەکانی گەرمای ئامێرەکانی ساردکەرەوە دەکەن.