تورکیا هۆشداری دەداتە یۆنان سنورە ئاویەکانی تێنەپەڕێنێت

تورکیا هۆشداری دەداتە یۆنان سنورە ئاویەکانی تێنەپەڕێنێت
پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتدار لە تورکیا ھۆشداری دەداتە حکومەتی یۆنان لەھەوڵەکانی بۆ فراوانکردنی سنوورەکانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان.

عومەر چەلیک وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدانی تورکیا، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند: ئەنقەرە بەتوندی وەڵامی پلانەکانی حکومەتی یۆنان دەداتەوە سەبارەت بە فراوانکردنی سنوورەکەی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی لە ناوچەکەدا، وتیشی: ھەنگاوی لەو جۆرە، دژی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانە.

وتەبێژی ئاکەپە، رونیشیکردەوە: پێشترو بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان سنووری ئاوی نێوان یۆنان و تورکیاو وڵاتانی تری ناوچەکە، دیاریکراوە.