ترامپ: کاتی ئەوە ھاتووە کۆتایی بەشەڕی ناوخۆی سوریا بھێندرێت

ترامپ: کاتی ئەوە ھاتووە کۆتایی بەشەڕی ناوخۆی سوریا بھێندرێت
سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە کاتی ئەوە ھاتووە کۆتایی بە جەنگی ناوخۆیی سوریا بھێندرێت ، ستایشی ناتۆشی کرد لە ھاوکاری کردنی پنتاگۆن بۆ ھێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکەی سوریا.
لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ "یەنس ستۆلتنبێرگ " ئەمینداری گشتی رێکخراوی ناتۆ، "دۆناڵد ترامپ" رایگەیاند: ئەندامانی ناتۆ لەماوەی رابردوودا ھەماھەنگیی زیاتریان لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی کردووە لە جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش، وتیشی: ئەندامانی ناتۆ پشتیوانیان لە ئەمریکا کردووە لەکاتی بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکەی سوپای سوریا.
تەئکیدیشی کردەوە، کاتی ئەوە ھاتووە کۆتایی بە جەنگی ناوخۆیی سوریا بھێندرێت و لێپرسراوانی دیمەشق، پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بن.