ترامپ داوا دەکات سەربازانی وڵاتەکەی لە 4 وڵاتی عەرەبی بڵاوەیانپێبکرێت 

ترامپ داوا دەکات سەربازانی وڵاتەکەی لە 4 وڵاتی عەرەبی بڵاوەیانپێبکرێت 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات ھەزاران سەربازی وڵاتەکەی لە یەمەن و سوریا و ئوردن و لوبنان بڵاوبکرێنەوە.

کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ترامپ داوای لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی کردووە ژمارەیەکی دیاریکراو لە ھێزی سەربازیی ئەمریکی لە یەمەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی سەر بە قاعیدە و لە سوریا بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بڵاوبکرێنەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیش لە سوریا، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە کوردییەکانی ئەو وڵاتە دەبێت. 

ترامپ داواشی لە کۆنگرێس کردووە، نزیکەی 2 ھەزار و 900 سەربازی ئەمریکی لە ئوردن و 60 سەرباز لە لوبنان لەسەر داواکاری حکومەتی ئەو وڵاتانە، بۆ پاراستنی ئەمنیەت و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بڵاوبکرێتەوە.  

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان دژ بە ھەڕەشەی تیرۆریستان لە عێراق و سوریا بەردەوامن.