ترامپ بۆ ئێران: هەرگیز هەڕەشە لە ئەمریکا نەکەیتەوە

ترامپ بۆ ئێران: هەرگیز هەڕەشە لە ئەمریکا نەکەیتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران و رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت، ئەوە بەشێوەیەکی رەسمی کۆتایی ئێرانە.

ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەردا رایگەیاندووە: ئەگەر ئێران شەڕی دەوێت، ئەوە بەشێوەیەکی رەسمی کۆتایی ئێرانە و هەرگیز جارێکی تر هەڕەشە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان نەکەنەوە.

ئەم تویتەی ترامپ لەکاتیکدایەم ئەمشەو، مووشەکێکی کاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد کرا و بەوهۆیەوە باڵیۆزخانەکە زەنگی هۆشداری بڵاوکردەوە و شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقیش دۆزینەوەی سەکۆیەکی مووشەکی لە زانکۆی تەکنەلۆژیا لە بەغداد راگەیاند.