ترامپ بڕیاریدا بە زیادكردنی باجی گومرگ لەسەر چین

ترامپ بڕیاریدا بە زیادكردنی باجی گومرگ    لەسەر چین

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، باجی گورمرگ لەسەر كاڵای چینی هاوردەكراو لە 10%وە بۆ 25% بەرز دەكاتەوە.

"ترامپ" لە چەند تویتێكدا نوسیوێتی، ماوەی 10 مانگە چین باجی گومرگیی بە رێژەی 25% بۆ 50 ملیار دۆلار لە كەلوپەلی تەكنەلۆژی دەداتە ئەمریكا. بە رێژەی 10%ش باجی گومرگ بۆ 200 ملیار دۆلار كاڵای تر دەدات و ئەو رێژەیەش لە رۆژی هەینی داهاتووەوە بۆ 25% بەرز دەكەنەوە. 
"ترامپ" نیگەرانی خۆشی دەربڕی كە دانوستانەكانی نێوان "واشنتۆن و بەیجینگ" بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی بازرگانی زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت. 
ئەو بڕیارە نوێیەی "ترامپ" چەند رۆژێك بەر لە چوونی وەفدێكی چینی بۆ "واشنتۆن" دێت بەمەبەستی بەردەوامیدان بە دانوستانە بازرگانییەكان. چاوەڕوانیش دەكرا ئەوە خولی كۆتایی گفتوگۆكانیان بێت و بە رێككەوتنێك كۆتایی بێت.