تایبەت بە کوردسات نیوز، لە باغۆز سەدان چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان رادەستکرد

تایبەت بە کوردسات نیوز، لە باغۆز سەدان چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان رادەستکرد

بە پاڵپشتیی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، پێشڕەویی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوایین مۆڵگەی داعش لە گوندی باغۆز لە خۆرھەڵاتی دێرەزۆر بەردەوامە.

دارا بەرەکات، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان لە باغۆز تەواو چڕکراونەتەوە و زۆرینەی تونێلەکانی داعش لەو گوندە کراونەتە ئامانج، ھەسەدەش بژاردەی خۆرادەستکردنەوە یان مردنی خستووەتە بەردەم داعش.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی: رێرەوێکی مرۆیی بۆ دەربازکردنی مەدەنییەکان کراوەتەوە و رۆژی پێنجشەممە نزیکەی 1300 چەکداری داعش و خانەوادەکانیان لە باغۆز خۆیان رادەستی شەڕڤانان کردووە.