تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستیپێکرد

تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەستیپێکرد

پرۆسەی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ ئامادەیی لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و سبەینێش تاقیکردنەوەی ٩ بنەڕەتی دەستپێدەکات.

بەر لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم ھەموو ئامادەکاررییەکی پێویستی کردووە و بۆ ئەمساڵ چەندین گۆڕانکاری لە شێوازی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکەدا کراوە, لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەکەشدا خوێندکاران لە ھەوڵی ئەوەدان بەسەرکەوتووی ئەم قۆناغەی خوێندن تێپەڕێنن.