ژمارەیەک چالاکوانی ژینگە لەبەریتانیا دەستگیردەکرێن

ژمارەیەک چالاکوانی ژینگە لەبەریتانیا دەستگیردەکرێن

بەھۆی خۆپیشاندانەکانی لەندەنی پایتەختی بەریتانیاوە کە ماوەی ھەفتەیەکە بەردەوامە زیاتر لە ٧٥٠ چالاکوانی ژینگە دەستگیر کراون و ھێزە ئەمنییەکانیش ھەوڵی دوورخستنەوەی خۆپیشاندەران دەدەن بەتایبەت لەو ناوچانەدا کە رێگەی سەرەکیان داخستووە.

بەپێی زانیارییەکان کە پۆلیسی لەندەن لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، ٢٨ کەس لەدەستگیر کراوەکان تۆمەتی جۆراوجۆریان رووبەروو کراوەتەوە.

ئەو زیانە ماددیەش کە بەھۆی خۆپیشاندانەکانی لەندەنەوە درووست بووە بە ملیۆنان پاوەند خەمڵێنراوە.  ئەوەش بەبێ ئەوەی خۆپیشاندەران ھیچ کارێکی گێرە شیۆێنییان ئەنجام دابێت، بەڵام ھۆکاری زیانە مادییەکان بۆ ئەو کاریگەریە دەگەرێتەوە کە خۆپیشاندانەکان لەسەر جوڵەی بازرگانی دروستیکردووە