بە ڕێگایەکی نوێ خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە

بە ڕێگایەکی نوێ خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە

زانایانی ئەڵمانی ڕایدەگەیەنن دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و جوڵەی زۆر یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە.

مایکڵ باومان سەرۆکی سەنتەری ئەڵمانی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە ئاشکرای دەکات نانخواردن بە سیستمێکی تەندروست و جوڵەی تەواو ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەم دەکات.

 

باومان ئەوەش دەخاتە ڕوو کە دوور کەوتنەوە لە جگەرە و نێرگەلە کێشان ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ  و سیەکان بە ڕێژەی لە ٣٠٪ کەم دەکات.

 

سەنتەرە ئەڵمانیەکە لە ڕۆژی جیهانی شێرپەنجەدا ئاشکرای دەکات ژیانکردن بە شێوازێکی تەندروست، خۆکوتان و ئەنجام دانی شیکاری پێشوەختە هۆکارێک دەبن بۆ ڕێگری لە زیادبوونی نەخۆشیەکە.