بە ماوەیەکی کەم کێشت دابەزێنە

بە ماوەیەکی کەم کێشت دابەزێنە

ڕێگاکانی کێش دابەزاندن و پاککردنەوەی جەستە زۆرن بەڵام بەکارهێنانی کەرەستە و ڕێگا سروشتییەکان باشترین چارەسەرن و هیچ زیانێکی لاوەکی بە جەستە ناگەیەنن.

 

لێرەدا باس لە گیراوەیەک دەکەین کۆمەلێك سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، لەوانەش:

  • دابەزاندنی کێش.
  • کۆنترۆل کردنی ئارەزووی خواردن.
  • هەرسکردن باشتر دەکات.
  • جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.
  • سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات.

 

شێوازی ئامادەکردنی گیراوەکە:

  • دوو کەوچکی چێشت سرکەی سێو
  • دوو کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ
  • یەک کەوچک هەنگوین
  • یەک کەوچکی زەڵاتە دارچینی
  • یەک پەرداخ ئاو

کەرەستەکان هەمووی بە باشی تێکەڵ بکە و دەتوانیت بەیانیان لەسەر گەدەی ناشتا بیخۆیتەوە و ڕۆژانە بەردەوام بە لەسەری.