بە راسپاردەی قوباد تاڵەبانی 3 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە خانەقین بەگەڕخراونەتەوە

بە راسپاردەی قوباد تاڵەبانی 3 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە خانەقین بەگەڕخراونەتەوە

لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 3 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی گرنگ بە بڕی 3 ملیار و 600 ملیۆن دینار، لە خانەقین بەگەڕخراونەتەوە. 

سۆران عەلی سەرۆکی شارەوانی خانەقین لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند: دوای ئەوەی سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتمان کرد، بە سوپاسەوە رەزامەندیی نیشاندا بە بەگەڕخستنی 3 پڕۆژە کە بەھۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوو.

راشیگەیاند: ئەو سێ پڕۆژەیە بە گوژمەی سێ ملیار و 600 ملیۆن دینارە و خۆشبەختانە لە ئێستادا دوو پڕۆژەیان کارەکانیان تەواوکراون کە قیرتاوکردن و شەقامسازیی گەڕەکی دارەکونارە بوو بە تێچووی دوو ملیار دینار، لەگەڵ دروستکردنی چوار ھۆڵی خوێندن لەگەڵ دوو یاریگا بۆ پەیمانگای وەرزشیی خانەقین.

وتیشی: پڕۆژەی سێھەم سەوزکردن و دروستکردنی نافورەیە لە شاری خانەقین  کە لە 90%ی کارەکانی تەواو بوون.