بە دارچینی کێشت دابەزێنە

بە دارچینی کێشت دابەزێنە

 

زۆربەمان گوێمان لە ناوی دارچینی دەبێت و دەبیستین کە بۆ دابەزاندنی کێش بەسوودە، جگە لەوەش بۆ زۆر مەبەستی پزیشکی و جوانکاری بەکاردێت.

ڕێجیمی دارچینی زۆر بەناوبانگە چونکە یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات و سوودێکی زۆریش بە تەندروستی دەگەیەنێت.

 

پێکهاتەکان:

یەک کەوچک هەنگوینی سروشتی

نیو کەوچک دارچینی

یەک کوپ ئاو

 

شێوازی ئامادەکردن:

  • هەنگوین و دارچینی و ئاوەکە بە باشی تێکەڵ بکە.
  • بیخەرە سەر ئاگر تاوەک دەکوڵێت.
  • ئاوەکەی بپاڵێوە و بیکە بە دوو بەشەوە.
  • نیوەی یەکەمی پێش نانی بەیانی بخۆ و نیوەکەی تریشی پێش خەوتن بە نیو کاتژمێر.

 

تێبینی:

باشترە دوای کوڵانی ئاو و دارچینییەکە هەنگوینەکەی تێکەڵ بکەیت بۆ ئەوەی سوودێکی زیاتر لە هەنگوینەکە ببینیت.