بەیانیەکانت باش بکەو ژیانیشت باشتر بکە

بەیانیەکانت باش بکەو ژیانیشت باشتر بکە

دەستپیکردنی بەیانیان  بە ئارامی و میشکی ساف و  ئاسودەیی کاریگەری لەسەر تەواوی رۆژەکەت دروستدەکات.

ئەمەش کارێکی هێندە گران نیە ، دەتوانیت بە رەچاوکردنی ئەم 9 خاڵە هەنگاو بە هەنگاو بەیانیەکی باشتر هەبێت:

1- باش بخەوە، واتە لە ٨ کاتژمێر کەمتر نەبیت و هەموو ئەوانە ش ئەنجامبدە کە وا دەکات شەوێکی ئارامت هەبێت.

2- هەموو سکرینەکان لە جێگەی خەوەکەت بە دوور بگرە ، مۆبایل و کۆمپیوتەر و تەنانەت تیڤی.

3- هەر کات هەست بە ماندوێتی کرد بخەوە ئەو ئاگادارکردنەوانە لەبیرمەکە کە لەشت پێت دەڵێت،  واتە مەرج نیە لەکاتی دیاریکراودا بخەویت، مێشک پێویستی بە پشووە بۆیە خەوت دێت.

4-شەوەکەت بەشیوەکی باشتر بەسەر ببە ، روتینێکی باش دروست بکە ، بۆ نمونە ئەتوانیت کتێب بخوێنیتەوە ، ئەو چا سەوزانەی یارمەتیدەرنن بۆ خەوا بەتایبەت ئەوانەی بەیبون و لاڤەندەری تیایە و  یارمەتی مێشک دەدات پشوو بدات.هەروەها با جێگەی خەوەکەشت پاکو رێکوپێک بێت.

5-زەنگی ئاگادرکردنەوە بۆ لەخەو هەڵسان دوامەخە ، واتە لە کاتی خۆێدا هەڵسە .

6- دوای ئەوەی خەبەرت ئەبێتەوە هەتا ئەتوانی خێرا بجوڵێت ، واتە خێرا ژوورەکەو رێکبخەو نان بخۆ و خۆ بگۆرەو گۆڤارەکەو بخوێنەروە  لە کاتێکی کەمدا هەمووی جێبەجێ بکە.

7-هەموو رۆژێک لە هەمات کاتدا لە خەو هەڵبسە، کاتێکی دیاریکراو دابنێ.

-وەرزشت بیر نەجێت .

8-خۆت بدە بەر تیشکی خۆر بۆ ماوەی بۆ ماوەی  خولەک بۆ وەرگرتنی ڤایتامین دی و  وەرگرتنی هەوایەکی پاک.

9- جەدوەلێک بۆ رۆژەکەت دابنێ ، جگە لە کار دەتوانیت کاتیش بۆ سەیرکردنی فیلمێک ، قاوەخواردنەوە لەگەڵ هاوڕێیەک واتە رۆژەکەت بە هەرەمەکی بەسەر مەبە.