بەوێنە... کۆنسێرتی موعین ئەسفەھانی لە سلێمانی

بەوێنە... کۆنسێرتی موعین ئەسفەھانی لە سلێمانی

کۆنسێرتی موعین ئەسفەھانی لە شانۆی رۆمانی بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەدەچێت و زیاتر لە چوار ھەزار کەسیش ئامادەی کۆنسێرتەکەن.

کۆنسێرتی گۆڕانی و میوزکی موعین ئەسفەھانی لە شانۆی رۆمانی لەناو  پارکی ھەواری شار لە سەعات 8ی ئەمشەو دەستیپێکردووە و زیاتر لە 4 ھەزار کەسیش لە کۆنسێرتەکەدا ئامادەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: بە ئامادەبوونی 4 ھەزار کەس، کۆنسێرتی موعین ئەسفەھانی ھونەرمەندی ناوداری فارس لە سەعات ھەشتەوە دەستیپێکردووە و جگە لە گۆرانیی فارسیش، موعین ئەسفەھانی گۆرانی کوردیش دەڵێت.

وتیشی: جگەلە  ئاشقانی دەنگی موعین لەناوخۆی ھەرێمی کوردستان، لەوڵاتانی دراوسێشەوە ھەوادارێکی زۆری لە کۆنسێرتەکەدا ئامادەن.