بەوێنە... بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق

بەوێنە... بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق

بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات، لە شاری سلێمانی پاڵەوانێتی لەشجوانیی یانەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەشداربووەکان لە 11 کێشی جیاوازدا کێبڕکێی بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

ئەمڕۆ رۆژی شەممە شاری سلێمانی میوانداریی پاڵەوانێتیی لەشجوانیی یانەکانی عێراق دەکات و لە پاڵەوانێتییەکەشدا سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی کیشوەری ئاسیا و جێگری سەرۆکی یەکێتی لەشجوانی جیھان ئامادەیە.

بەشداربووەکان لە 11 کێشی جیاوازدا کێبڕکێی بەدەست ھێنانی پلەی یەکەمی پاڵەوانێتیەکە دەکەن و کێبڕکێکان لە کێشی 55 کیلۆگرام تا سەروو 100 کیلۆگرام دەبێت.