بەم گیراوەیە ماڵئاوایی لە مووی ڕووخسار بکە

بەم گیراوەیە ماڵئاوایی لە مووی ڕووخسار بکە

کەسانێکی زۆر بەدەست مووی ڕووخسارەوە دەناڵێنن و بەتایبەت لە خانماندا هەمیشە لە خەمی کەم کردنەوە و لابردنی مووی ڕووخساریاندان.

لێرەدا چۆنیەتی ئامادکردنی گیراوەیەک دەخەینە ڕوو کە زۆر یارمەتیدەرە لە لابردن و کەم کردنەوەی مووی رووخسار.

پێکهاتەکان و چۆنیەتی ئامادەکردن و بەکارهێنان:

  • نیو کەوچک زەردەچەوە.

  • دوو کەوچک پاپایای فرێش (خۆت دەتوانیت بە کەوچکەکە هەڵیبکۆڵیت).

  • هەردوو پێکهاتەکە بە باشی تێکەڵ بکە تاوەک دەبێتە هەویرێکی توند و پاشان بیدە لەو شوێنانەی مووی نەخوازراوی پێوەیە و مەساجی پێ بکە و پاشان وازیلێبهێنە بۆ ماوەی ١٥ خولەک.

  • دوو هەفتە جارێک ئەم گیراوەیە بەکاربهێنە تاوەک هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەیت.