بەم ڕووەکە خۆت لە هەوکردنی جیوبەکان ڕزگاربکە

بەم ڕووەکە خۆت لە هەوکردنی جیوبەکان ڕزگاربکە

 

هەوکردنی جیوبەکان و ئازارەکەی کێشەی کەسانێکی زۆرە و هەندێک جار هیچ چارەسەرێکی بنەبڕکەری نیە، لێرەدا باس لە ڕووەکی زەنجەبیل دەکەین کە یارمەتی کەم بوونەوەی هەوکردنەکە دەدات و لە ئازاری جیوبەکان و سەرئێشە ڕزگارت دەکات.

بەهۆی تایبەتمەندی دژە هەوکردن لە زەنجەبیلدا بە شێوەیەکی سروشتی، دەتوانیت چای زەنجەبیلی گەرم بخۆیتەوە کە لە هەمان کاتدا مێشک هێوردەکاتەوە و ئەو فشارەی بەهۆی هەوکردنی جیوبەکانی لوتەوە دروست بووە هێوری دەکاتەوە.

زەنجەبیل یارمەتی کەم بوونەوەی دەرەنجامی هەوکردنی جیوبەکانیش دەدات وەک هەوکردنی قورگ و کۆکە، بۆن و تامە تیژەکەشی یارمەتی کەم بوونەوەی ئازار و لوت گیران دەدات.