بەم شێوەیە قاچەکانت دابنێ و جستەت چالاک بکە

بەم شێوەیە قاچەکانت دابنێ و جستەت چالاک بکە

گەر پاڵبکەویت و قاچەکانت بۆ سەرەوە ببەیت بەڕێکی دیوارێک بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئەوا سوودێکی زۆر بە جەستەت دەگات.

کاتێک کەسێک لەپاڵ دیوارێکدا پاڵدەکەوێت و قاچەکانی دەبات بۆ سەرەوە بە ڕێکی دیوارەکە، ئەوا جەستەی کۆمەڵێک گۆڕانکاری بەسەردا دێت و چالاک دەبێت، لەوانەش:

  • سوڕی خوێن چالاک دەبێت و بە جەستەدا بڵاودەبێتەوە.
  • فشاری دەروونی کەم دەکات.
  • یارمەتی باشتر خەوتن دەدات.
  • دەمارەکان هێور دەکاتەوە.
  • ئەژنۆی ئاوساو پشوو پێدەدات.
  • گەر (دەوالی)ت هەبێت پشووی پێدەدات.
  • سەرئێشە هێوردەکاتەوە.
  • هەرسکردن باشتر دەکات.