بەغداد رەمەزامەندی نیشانداوە بۆ دامەزراندنی ٢٨٠٠ پلەی وەزیفی بۆ کەرکوک 

بەغداد رەمەزامەندی نیشانداوە بۆ دامەزراندنی ٢٨٠٠ پلەی وەزیفی بۆ کەرکوک 

رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و ٨٠٠ پلەی وەزیفی بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای کەرکوک نیشان دراوە.

عەبد عەلی حەسەن بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەمەزاندی نیشان داوە لەسەر دامەزراندنی دوو ھەزار و ٨٠٠ پلەی وەزیفی بۆ پەروەردەی کەرکوک و ئێستاش لەھەوڵدان بۆئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق بودجەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکات.

وتیشی بەپێی بڕیارێک کەوەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی و ھەردوو لیژنەی دارایی و پەروەردە لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داویانە رێژەی پێویست لەمامۆستای وانەبێژ بۆ پەروەردەی کەرکوک دیاریکراوە.

 بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک ئاشکراشیکرد، پێنج ھەزار و ٧٩٧ مامۆستای وانەبێژ بۆ ھەرسێ خوێندنی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و دوو ھەزار مامۆستای وانەبێژیش بۆ نەھێشتنی نەخوێندەواری لەکەرکوک دابینکراوە.