قوباد تاڵەبانی گەیشتە ئیستۆنیا

قوباد تاڵەبانی گەیشتە ئیستۆنیا
قوباد تاڵەبانی

قوباد تاڵەبانی بەشداری کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی حکومرانی ئەلیکترۆنی لە ئیستۆنیا دەکات و زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی بۆ بەشداریکردن لەکۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی گەیشتە تالینی پایتەختی ئیستۆنیا.

 قوباد تاڵەبانی لە کۆنفرنسە نێودەوڵەتییەکەی ئەستۆنیا پانێڵێکی تایبەتدا لەبارەی ھەنگاوەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە ھەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات و  زنجیرەیەک دیداری و کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدەکانی بەشدار لە کۆنفراسەکە ئەنجام دەدات.

ئەمرۆ کۆنفرانسی نێودەوڵەتی حکومرانی ئەلیکترۆنی لەژێر دروشمی"ئامانجی ھاوبەش و نەخشەڕێگای جیاواز"بە بە شداری  زیاتر لە ١٠٠  وڵات لەتالینی پایتەختی ئیستۆنیا بەڕێوەدەچێت و جگە لە سەرۆک کۆماری ئیستۆنیا، دەیان وەفدی باڵای نێودەوڵەتی ئامادەی کۆنفڕانسەکە دەبن و  ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.