بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانی ھەڵوەشێنراوەتەوە

بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەرانی شارستانی ھەڵوەشێنراوەتەوە
وەزارەتی دارایی ھەرێم رایدەگەیەنێت: ھەر پلە بەرزکردنەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٦دا کرابێت ھەڵدەوەشێنرێتەوە. 
بەپێی رێنماییەکی وەزارەتی دارایی ھەرێم، سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی، ھەر پلە بەرزکرندنەوەیەک لە١/١/٢٠١٦ وە بۆ فەرمانبەران کرابێت ھەڵدەوەشێنرێتەوە، لە رێنماییەکەی وەزارەتی داراییدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە: بەھۆی پەسەندنەکردنی یاسای بودجەی ھەرێمەوە، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی راژەی شارستانی راگیراوە، لەبەر ئەوە پێویستە ھیچ ھۆکارێک نەبێتە ھۆی بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی، چونکە بەرزکردنەوەی پلەی وەزیفی چەندین مەرجی یاسایی و کارگێڕی ھەیە. 
لە خاڵێکی تری ئەو رێنماییەدا ھاتووە: ھەر پلە بەرزکردنەوەیەک بەپێچەوانەی یاسا، یان رێنماییەکانەوە کرابێت لە١/١/٢٠١٦ وە، پێویستە ھەڵبوەشێنرێتەوە، بۆ وەرگرتنەوەی جیاوازییەکانیش، کار بەرێنمایی ژمارە "٢٥"ی ساڵی ٢٠١٦ دەکرێت.