بەختیار شاوەیس: لە بودجەدا جێگیرکراوە کە مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت

بەختیار شاوەیس: لە بودجەدا جێگیرکراوە کە مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت

پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغداد دڵنیایی دەدات لەوەی، بەغداد بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، چونکە لە یاسای بودجەدا بڕگەیەک جێگیرکراوە کە بە هیچ شێوەیەک رێگەنادات مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێت.

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند: ھەندێک لایەنی عێراقی دەیانەوێت پرسی مووچە و بودجەی ھەرێم بوروژێنن بەو ئامانجەی زیان بە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی بگەیەنن، تەئکیدیش دەکاتەوە بەپێی یاسای بودجەی 2019ی عێراق لە ناردنی مووچەی ھەرێم بەردەوام دەبێت.

راشیگەیاند: ماوەیەکە دەنگۆی بڕینی ئەو پارەیە بڵاوبووەتەوە کە عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دەینێرێت، بە تایبەتی ئەندامانی سەر بە کوتلەی حەیدەر عەبادی پێشنیازێکی لەو جۆرەیان کردووە، بەڵام لە یاسای بودجەدا بڕگەیەک جێگیرکراوە کە بە ھیچ شێوەیەک مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت.